لە سروشتە نازدارەکەی وڵاتمان بۆ ماڵە جوانەکانتان.
دەربارەی ڕۆنی دەنکی هەنار
ڕۆنی دەنکی هەنار ڕۆنێکی ناوازەیە بەو پێیەی بڕێکی زۆر ترشی چەوری بنەڕەتی دەگمەنی تێدایە کە پێی دەوترێت ترشی پونیسیک (ئۆمیگا ٥). هەروەها بڕێکی کەمتر لە ترشی لینۆلیک و ترشی چەوری ئۆلیک لەخۆدەگرێت
كاریگەریەکانی ڕۆنی دەنکی هەنار لەسەر پێست بریتین لە ڕەنگێکی درەوشاوەی پێدەدات،پێست له چرچ بوون دەپارێزێ، کاریگەرە بۆ زووتر يه كترگرتنەوەی برينى پێست، له ناوبردنى كەڕووەکانی پێست وەهەروەها ڕۆنی هەنار پێست له تيشكى سەروو وەنەوشەیی دەپارێزێ و هاوسەنگی ترش و تفتى سەر پێست رادەگرێ
ڕۆنی دەنکی هەنار دەتوانی بخۆیتەوە بەڵام بەڕێژەیەکی کەم ؛ واتا دەتوانی کەمێک بخەیتە ناو زەڵاتەوە یاخود کەچکێکی چا بخۆیتەوە. سودەکانی خواردنەوەی ڕۆنی دەنکی هەنار بریتین لە : (سود بە گەدە دەگەیەنێت و هەوکردن کەم دەکاتەوە، یارمەتی بەهێزکردنی هزر دەدات وەهەروەها یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات)