هه‌نار
ئه‌گه‌ر باسی میوه‌ی به‌هه‌شت بكرێ، بێگومان هه‌نار له ناو ئه‌و میوانه‌دا هه‌یه‌و زیاتر له هه‌موو میوه‌كان سه‌رنجی مرۆڤ ڕاده‌كێشێ. دیاره له خۆڕا نییه هه‌نار ئاوا دڵڕفێنه. مرۆڤ ئه‌گه‌ر داری هه‌نار ده‌بینێ دڵی پێ ی ده‌كرێته‌وه. هه‌نار به گوڵه‌كه‌ی هه‌موو جوانیه‌كانی ژیان دێنێته پێش چاو.
دارهه‌نار چه‌ند جۆرێكی هه‌یه:١- دار. ٢-ده‌وه‌ن. ٣- كورته‌باڵا
جۆری دار تا هه‌شت مه‌تر به‌رز ده‌بێت. هه‌نار له شوێنه سه‌ره‌تایی یه‌كه‌ی خۆی كه ئاسیایه، له مانگی پێنج ده‌ست به كڵوكه ده‌كات. مانگی ده به‌ری ده‌گات. هه‌نار به‌رگه‌ی گه‌رما و سه‌رمای زۆر ناگرێ. ئه‌و شوێنانه‌ی كه ساردیان له خوار ده پله‌ی گه‌رمی ژێر سفر تێپه‌ڕێ تیایدا هه‌نار سه‌رما ده‌یبا.
هه‌نار شوێنی خۆی له كلتور و ئایینی گه‌لان دا دیاره. له یۆنانی كۆن خواكان له شێوه‌ی هه‌ناردا وێنا ده‌كران. له بڕوای خه‌ڵكدا كه هه‌نار ده‌نكی زۆرن و نه‌مامی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه، وا باو بوه كه هه‌نار له‌سه‌ر گۆڕی مردوه‌كانیان بچه‌قێنن، به هه‌مان شێوه‌ی هه‌نار مردوه‌كانیان نه‌وه‌ی زۆریان لێ ده‌كه‌وێته‌وه. له ڕۆما خوای خواكان وێنا كێشراوه به ههنارێكهوه له ده‌ستی دا. هه‌روه‌ها له ئایینی مه‌سیحیدا عیسا له زۆر شوێن به ههنارێكهوه له ده‌ستیدا وێنا كێشراوه.
له‌ڕووی زانستیه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئاوی هه‌نار سه‌رچاوه‌ی زۆر له‌و كانزایانهیه كه بۆ له‌ش پێویستن و هاوكارن بۆ نزمبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن. هه‌روه‌ها هه‌نار ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین c و دژه ئۆكسانه‌كان. چه‌ند به‌دواداچوونێك ده‌ریخستوه كه ئاوی هه‌نار كاریگه‌ری هه‌یه دژی سه‌ره‌تانی پڕۆستات.
له پیشه‌سازیدا توێكڵی هه‌نار بۆ دهباغكردن به‌كاردێت. جگه له‌وه توێكڵی هه‌نار وه‌ك ده‌رمان به‌كارده‌هێنرێ دژی كرمی ڕیخۆڵه.
ڕۆنی ده‌نكی هه‌نار كاریگه‌ری نایابی له‌سه‌ر پێست هه‌یه، كه ڕه‌نگێكی دره‌وشاوه‌ی پێده‌دات. پێست له چرچ بوون ده‌پارێزێ و كاریگه‌ره بۆ زووتر یهكترگرتنهوهی برینی پێست و له‌ناوبردنی كڕووهكانی پێست. ڕۆنی هه‌نار پێست له تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی ده‌پارێزێ و هاوسه‌نگی ترش و تفتی سه‌ر پێست ڕاده‌گرێ. ڕۆنی ده‌نكی هه‌نار ده‌وڵه‌مه‌نده به Omega 5 كه پێی ده‌ووترێت Punicin Acid به‌وه به‌ناوبانگه كه دژه سه‌ره‌تان و دژه خوێن مه‌یینه.
توێکڵی دەنکی هەنار ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە کە بۆ پاکبوونەوەی خوێن لە چەوریە زیان بەخشەکان بەسودە. هەروەها تامێکی مزری هەیەو لە بازاڕە گرانبەهاکانی جیهان وەک بەهارات کڕین و فرۆشتنی لەسەرە.
ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ئابووری و ژینگه‌یی سه‌یری هه‌نار بكه‌ین زۆر گونجاوه بهراووردكردنی له‌گه‌ڵ نه‌وت ده‌رهێنان بۆ دیاریكردنی كاریگه‌ری هه‌ردووكیان له‌سه‌ر ژیان. له‌سه‌ر ڕووبه‌رێكی دیاریكراو كه بۆ نه‌وت ده‌رهێنان به‌كاردێت، هه‌مان ڕووبه‌ری زه‌وی بكرێت به هه‌نار ، كاریگه‌ری ده‌بێ چۆن بێت؟ بۆ نمونه له‌سه‌ر ڕووبه‌رێكی زه‌وی ١٠٠مه‌تر x ١٠٠مه‌تر ده‌توانرێ ١٦٠٠ دارهه‌نار بڕوێنرێ. هه‌ر دارێكی هه‌نار ساڵانه ده‌توانرێ به‌رهه‌می بگاته ٥٠كگم تا ٣٥٠ كگم. دیاره ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر جۆر و خزمه‌تكردنی داره‌كان.
٥٠كگم١٦٠٠xدار= ٨٠٠٠٠كگم هه‌نار
له هه‌ر ته‌نێك هه‌نار: ١١٠ كگم توێكڵی ووشك ده‌كه‌وێته‌وه
٣٥٠ تا ٦٠٠ لیتر ئاوی هه‌نار
٤٤كگم ده‌نكی ووشك
٢لیتر ڕۆن
١٧٦گم تۆزی توێکڵی دەنک
به نرخی ئه‌وڕۆ ئه‌گه‌ر توێكڵی هه‌نار ته‌نها بۆ خۆراكی ئاژه‌ڵ به‌كاربهێنرێ ، یه‌ك ته‌ن حهڵهف ٥٠٠٠٠٠ دینار
یه‌ك لیتر ئاوی هه‌نار ٢٠٠٠ دینار
یه‌ك لیتر ڕۆن ١٥٠٠٠٠ دینار
یەک گڕام تۆزی دەنکی هەنار ٥٠٠_١٠٠٠دینار
ئه‌و داهاته ساڵانه ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته ده‌ست به‌رهه‌مهێنه‌ر.
له‌ڕووی ژینگه‌ییه‌وه زۆر ڕوونه بۆ هه‌موو كه‌سێك كه ڕووبه‌ری سه‌وزایی پله‌ی گه‌رما نزم ده‌كاته‌وه‌و خه‌ڵك زیاتر دڵخۆش ده‌بن.
یانی باخی هه‌نار به به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌بینین له ڕووی ته‌ندرووستی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ژینگه‌یی، پیشه‌سازی و ئابووری هه‌ر هه‌مووی به‌زیاده‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ و سروشت دایه.
نه‌وت یه‌كجار كه ده‌رهێنرا كۆتایی دێت و له‌گه‌ڵ خۆی دا ژینگه‌شی وێران و بێ كه‌ڵك كردووه. داهاته‌كه‌شی ته‌نها به‌شێكی كه‌م ده‌توانرێ بۆ كۆمه‌ڵگا كه‌ڵكی لێ ببینرێ. چونكه زۆربه‌ی ده‌چێته ده‌ستی كۆمپانیا‌و خه‌رجیه‌كانی تر. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نه‌وت جیاوازیه‌كی چینایه‌تی گه‌وره له كۆمه‌ڵگادا دروست ده‌كات.