چیرۆکی کارگە
مامی ئازیزم سەرچاوەی ئیلهامی دروستکردنی ئەم کارگە نازدارەیە ؛ هەنار لەناوچەکەمان بەنزیکەی زۆرە و ساڵانە بەرهەمی باشی هەیە ؛ بەڵام باسکردنی ڕۆنی دەنکی هەنار سەرەتا لەخەیاڵ دەچوو کە گفتگۆکەیمان دەست پێکرد ، بەڵام سوربوون و هەوڵدان و خوێندنەوە بۆ ئەم بەرهەمە سروشتیە نازدارە وایکرد هەنگاونانی ڕاستەقینەی بۆ بنێین و وەئەم کارگەیە بکەینەوە .نیەتی ئێمە هەوڵدانە بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتمان بە پشت بەستن بەو بەرهەمانەی کە لەسروشتە جوانەکەی وڵاتمان هەیە. هۆگر محمد